![](/weney-mallperr/15326.jpg)
کوردستان میدیا: لە شەڕی نێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات و سپای پاسدارنی ڕێژیمی ئێراندا، گۆپاڵبەدەستێکی ڕێژیم کوژرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات و داگیرکەرانی کوردستان، لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاویدا، گۆپاڵبەدەستێکی بەناوبانگی ڕێژیم بە ناوی یوسف ئەحمەدی خەڵکی شارۆچکەی نەڵۆس، سەر بە شاری شنۆ کوژرا.
بەپێی هەواڵەکان، ئەو مۆرەیەی سەر بە ڕێژیم لە کاتی شەڕ دژی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتدا کوژراوە.
وتەبێژی شوورای نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی ڕابردوو لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند کە تیمێکی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ کە لە نێوان گوندەکانی سەرگیز و قەرەسەقەل لە ناو خەڵکدا گەڕاون و کاروباری حیزبییان بەڕێوە بردووە، کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و لە ئەنجامدا، شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان پێشمەرگە و هێزەکانی ڕێژیم ڕووی داوە و هێزەکانی ڕێژیم تەلەفاتێکی زۆریان داوە.