کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جەریمەی نەختی، گیان لەدەست دانی هاووڵاتییەکی کامیارانیی لێکەوتەوە

16:17 - 25 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شارستانی کامیاران بەناوی \'\'عەبدوڵڵا وێزەری\'\' بەهۆی جەریمەی نەختیی یەک میلیارد تمەنی لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە، جەڵتەی دڵ لێی دا و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست دا.


بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، عەبدوڵڵا وێزەری ناسراو بە عەبدووڵڵا یووزی لە کاتی کڕین و فرۆشتنی کاڵا و شتومەک بووە کە لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر و بەشێک لە شتومەکەکانیشی زەوت کراون.
هاووڵاتییەکی ئاگادار لەو رووداوە بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: دوو رۆژ پێش راگەیاندنی حوکمی دادگا، ناوبراو سزای نەختیی یەک میلیارد تمەنیی بەسەردا سەپا کە بە بیستنی ئەو هەواڵە دەست لەجێ تووشی جەڵتەی دڵ بوو.
بەپێی ئەم راپۆرتە دوێنێ هەینی رێکەوتی ٢٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی، عەبدووڵڵا یووزی بەهۆی ئەو جەڵتەوە گیانی لە دەست دا.