کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆڵ‌‌بارین لەكوردستانی رۆژهەڵات ژیانی هاووڵاتیانی لەگەڵ ئاریشە بەرەو روو كردووە

22:47 - 21 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: خۆڵ بارین ئوستانەكانی ورمێ‌و ئیلامیی گرتۆتەوە و رادەی خەستی خۆڵەكە بەرادەیەكە كە مەودای بینین لەو ئوستانانە زۆر كەم بۆتەوە.
لە ئوستانی ورمێ‌و بە تایبەت لە شاری سەردەشت وردیلەی خۆڵ گەیشتۆتە ٦٣٨میكروگرمی سێ‌جا و ئەو رێژەیە لە ئاستی ستانداری خۆی ٤قات زیادی كردووە.
هەر لەو پێوەندییەدا ویستگەی كەش ناسی پارێزگای ورمێ‌رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٢١ی خاكەلێوە وردیلەكانی خۆڵ ئاستیان گەیشتۆتە ٤٥٠میكرۆگرمی سێ‌جا.
هەر لەو پێوەندییەدا هەواڵدەریی فارس بڵاوی كردەوە، خۆڵ بارین پارێزگای ئیلامیشی گرتۆتەوە بە چەشنێك كە خێرایی خۆڵەكە لە یەك كاتژمێردا ٦٠كیلۆمیتر راگەیەندراوە.
لە شارەكانی مێهران و دەهلوڕان ئاستی خۆڵبارین بە رادەیەك بووە كە قوتابخانەكانی شیفتی سەرلەبەیانی و دوانیوەڕۆی بەرەو داخستن برد.