کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆی/ دانیشتووانی گوندی قوروق لە حەفتەدا چوار رۆژ لە ئاوی خواردنەوە بێ بەشن

21:01 - 20 خەزەڵوەر 2714

کوردستان میدیا: کێشەی ئاوی خواردنەوە لە گوندەکانی سەر بە ناوچەی خۆی، پاش ٦ ساڵ بەدوادا چوونی دانیشتووان، وەک خۆی ماوەتەوە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، پاش ٦ ساڵ بەدوادا چوونی دانیشتوانی گوندی قوروق، سەر بە ناوچەی ناوەندی خۆی تەنیا ٣ رۆژ لە حەفتەدا ئاوی خواردنەوەیان لەبەردەستدا هەیە.

کێشەی ئاوی خواردنەوەی ئەم گوندە ٣٩٦ بنەماڵەییە بە حەشیمەتی ١٤٨٧کەسی، ماوەی ٦ ساڵە کە کێشەیەکی بنەڕەتی بۆ دانیشتووانی ئەم گوندەیە ئەژمار دەکرێ.

دانیشتوانی ئەم گوندە زیاتر لە ٦ ساڵە کە بەدواداچوون بۆ چارەسەریی کێشەی ئاوی لولەکەشی ئەم گوندە دەکەن، بەڵام بەرپرسان لە ماوەی ٦ ساڵدا هیچ هەوڵێکیان بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە نەداوە.

کێشەی بێ ئاوی ئێستا بەرۆکی دانیشتووانی زیاتر لە ٦٠٠ گوندی پارێزگای سنەی گرتووەتەوە.

بە پشت بەستن بە ئامارە فەرمییە کان، دانیشتووانی ٢٧١ گوندی کرماشان و ٣٠٧ گوندی ئورمیە لەگەڵ کێشەی کەمیی ئاو بەرەوروو بوونەتەوە و لە هاوینی ئەمساڵدا ئاوی خواردنەوە لە ١٩٩ گوندی ئورمیە جیرەبەندی بووە.