كوردستان میدیا: هێزە ئینتزامییەكانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران خەڵكی ئاوایی دەرەكێی سەر بە سەوڵاوایان خستۆتە ژێر گوشارەوە و ئازار و ئەزیەتیان دەكەن.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رێكەوتی ٢٨ی خاكەلێوە هێزەكانی پاسگای دزڵی چوونەتە گوندی دەرەكێو وێڕای بێحورمەتی كردن بەدانیشتوانی ئەو ئاواییە، دەستیان بەسەر ژمارەیەك مۆتۆرسیكلێتیشدا گرتووە.
ماوەیەكە گوشاری هێزەكانی رێژیم بۆ سەر خەڵكی گوندی دەرەكێرووی لەزیاد بوون كردووە و ئەو هێزانە بەبیانووی جۆراوجۆر و ناڕوون ماڵی هاووڵاتیان دەپشكنن.
گوندی دەرەكێلەهێڵی سفری مەرزیی نێوان پارێزگای كوردستان و هەرێمی كوردستان هەڵكەوتووە و تەنیا بژێوی دانیشتوانی ئەو ئاواییە كاری كۆڵبەری و سەر سنوورە.
ئەمە لەحاڵێكدایە كە هێزەكانی رێژیم بەبەردەوامی پێش بە كاری سنووریی ئەو هاووڵاتیانە دەگرن و لەزۆر حاڵەتیشدا بەتەقەی راستەوخۆ دەیانكووژن.