کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دابەزین لە پێوەری خۆش بژیوی/ پلەی ١٢٨ی ئێران لە بواری ئازادیی تاک

18:50 - 18 خەزەڵوەر 2714

کوردستان میدیا: ئێران لە باری پێوەری خۆش بژیوی لە نێو ١٤٢ وڵاتی جیهاندا لە پلەی ١٠٧ جێی گرتووە.

دامەزراوەی توێژینەوەی لگاتۆم لە لەندەن، لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا کە وڵاتانی جیهان لە باری پێوەری خۆش بژیوی پۆلێنبەندی دەکات، هەواڵی دابەیزنی ئێرانی لەو پۆلێنبەندییە جیهانییەدا کردوەتەوە.

بەپێی ئەو پۆلێنبەندییە ئێران لە نێو ١٤٢ وڵاتی جیهاندا بە ٧ پلە دابەزین بە بەراورد لەگەل ساڵی پێشوو، لە پلەی ١٠٧دا هەڵکەوتووە.

نوێترین راپۆرتی دامەزراوەی توێژینەوەی لگاتۆم دەرخەری ئەوەیە کە رێژیمی ئێران لە نێو ١٤٢ وڵاتی جیهاندا لە باری ئازادیی تاکەوە لە پلەی ١٢٨دا جێی گرتووە.

هەروەها وڵاتی ئێران کە باری تەناهی پلەی ١٢٦ و لە باری دەسەڵاتداری پلەی ١٢٠ی هەیە.

یەکێک لە خاڵە سەرنج راکێشەکانی نێو ئەو راپۆرتە، درێژەی رەوتی داکشانی ئابووری لە وڵاتی ئێران دایە و لە نوێترین راپۆرتی لگاتۆم ئێران لە پلەی ١١٤دا هەڵکەوتوە.

دامەزراوەی توێژینەوەی لگاتۆم ئاستی خۆش بژیوی لە وڵاتانی جیهاندا بە هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەو وڵاتانە لە هەشت بواری ئابووری، دەرفەتی و هەلی کار، دەسەڵاتداری، فێرکاری، لەشساغی، تەناهی و ئەیمەنی، ئازادیی تاک و سەرمایەی کۆمەڵایەتی تاوتوێ دەکات.

نوروێژ، سویس، دانمارک و کانادا لە ریزی یەکەمی خشتەبەندی ئەو تۆێژینەیە دان و هەروەها وڵاتانی کۆماری ئافریقای ناوندی، چاد، کۆماری دێموکراتیکی کۆنگۆ، برۆندی و یەمەن لە وڵاتانەن کە لە باری پێوەری خۆش بژیوی دوایین وڵاتانی جیهان ئەژمار کراون.