کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دانیشتنی بەرەی جیهانیی دژەداعش لە واشنگتۆن

20:55 - 22 رەزبەر 2714

کوردستان میدیا: لەگەڵ پێشڕەوییەکانی گرووپی داعش بۆسەر کۆبانێ فەرماندە نیزامییەکانی ٢٢ وڵات و ئەندامی هاوپەیمانییە جیهانییەکەی دژ بە گرووپی تیرۆریستیی ناسراو بە داعش لە واشنگتۆن دانیشتنێکیان پێکهێنا.

بەپێی راپۆرتی رۆیتێرز، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٢ی رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی، باراک ئۆباما سەرکۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا پێداچوونەوەی سەرلە نوێ داڕشتنی رێکاری بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ گرووپی داعشی لەگەڵ ستادە هاوبەشەکانی بەرەی جیهانیی دژەداعش لە واشنگتۆن تاووتوێ کرد.

لەم دانیشتنەدا سەرۆکی ستادە هاوبەشەکانی وڵاتانی ئاڵمان، ئۆسترالیا، عەرەبستان، بلژیک، کانادا، بەحرەین، دانمارک، میسر، فەڕانسە، ئیتالیا، ئیمارەتی یەکگرتووەکانی عەرەبی، ئۆردۆن،کوەیت، نیوزلەند، هولەند، قەتەر، ئیسپانیا، تورکیە و لووبنان بەشدارییان کردبوو.

دەوڵەتی تورکیە مەرجی هاوکاری لەگەڵ هاوپەیمانەکانی پێکهێنانی ناوچەیەکی دژە فڕین بۆ فڕۆکەکانی رێژیمی بەشارئەسەد راگەیاندووە.

داواکاریی پێکهێنانی ناوچەیەکی دژفڕین لە سووریە کەلە کاتی ئێستادا پیش بە فڕینی فڕۆکەکانی رێژیمی بەشارئەسەد دەگرێت و قەبووڵکردنی تورکیە بۆ راهێنان و رێکخستنی دژبەرانی میانەڕۆی رێژیمی بەشار ئەسەد نیگەرانی بەرپرسانی رێژیمی ئیسلامی لێکەوتووەتەوە.
کارناسانی سیاسی لەو بڕوایەدان کە رێژیمی ئێران تەقەلای خۆیان بۆ هاوکاری لەگەڵ چالاکانی مەدەنی و نەتەوەیی کوردستانی ئێران و کەڵک وەرگرتنی سیاسی لەم بابەتە بۆ ماوەی کورت خایەن بۆ لەسەر کار مانەوەی رێژیمی بەشارئەسەد و شکاندنی هەیمەنەی تورکیەی ئەنجام داوە.