کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دانیشتوانی شارەكی نایسەر لەسنە لەخواردنەوەی ئاوی خاوێن بێبەرین

17:03 - 22 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: ماوەیەكە دانیشتوانی شارەكی نایسەر لەشاری سنە ئاوی خواردنەوەیان نیە و ناوەندە پێوەندیدارەكان لەو پێوەندییەدا زۆر كەمتەر خەمن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، دانیشتوانی شارەكی نایسەر بەهۆی نەبوونی ئاو، بەناچاری روویان كردۆتە كڕینی ئاو.
یەكێك لەدانیشتوانی شارەكی نایسەر وتی: ئێمە رۆژانە بە تانكێر ئاو دەكرێن و ئەوەشی خستە روو، هەتا ئێستا بۆ چەندین جار سەردانی ناوەندە پێوەندیدارەكانمان كردووە بەڵام هیچ وڵامێكیان پێ‌نەداوینەتەوە.
شارەكی نایسەر نزیك بە ٥ هەزار كەس دانیشتووی هەیە و لەنزیك شاری سنە هەڵكەوتووە.