کوردستان میدیا: دایە حاجیه فاتمه پیرۆتی دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری نەغەدە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، دایە حاجیه فاتمه پیرۆتی دایکی شەهید جەماڵ مینایی لە گوندی مێهماندار سەر بە شاری نەغەدە کۆچی دوایی کرد.
دایە فاتمە ژنێکی دڵسۆز و خۆشەویستی خەڵکی ناوچەکە بوو؛ تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا به خاک سپێردرا.
شەهید جەماڵ مینایی کادری دەرجە ٤ی حیزبی دێموکرات، ساڵی ١٣٤٦ی هەتاوی لە شاری نەغەدە لەدایک بووە و ڕێکەوتی ٢٢ی خەرمانانی ١٣٦٧ی هەتاوی لە گوندی قەرە قەساب، لە شەڕێکی قارەمانانەدا دژ بە داگیرکەرانی کوردستان شەهید بوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.