کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

درێژەی رەوتی داکشانی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش و هەڵکشانی رێژەی تەڵاق لە ئورمیە

19:33 - 18 سەرماوەز 2714

کوردستان میدیا: ئاماری پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە ماوەی ٨ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا دابەزیوە و ئاماری پەیوەندیدار بە رووداەکانی تەڵاق لەو ماوەیەدا بە بەراورد لەگەڵ ماوەی وێکچووی ساڵی پێش لە ئورمیە هەڵکشانی بە خۆیەوە بینیوە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا و بە گوێرەی ئامارەکانی ئیدارەی تۆمارکردنی باری کەسێتی رێژیمی ئێران، لە ماوەی ٨ مانگی سەرەتای ئەمساڵەوە ٢٢ هەزار و ١٣٧ حاڵەتی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە کە بە پێی ماوەی وێکچووی ساڵی رابردوو لە سەدا ٧ دابەزیوە.

هر لەو ماوەیەدا ٣ هەزار و ٩٣٩ حاڵەت تەڵاق تۆمار کراوە کە بە بەراورد لەگەڵ ماوەی وێکچووی ساڵی رابردوو لە سەدا ١٤ بەرز بووەتەوە.

ئاماری تەڵاق لە ماوەی چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵەوە نیسبەت بە ماوەی وێکچووی ساڵی پێش، لە سەدا ٤٠ بەرز بووەتەوە.

بە پشت‌بەستن بە ئامارەکانی ئیدارەی تۆمار کردنی باری کەسێتی رێژیمی ئێران لە هەر ٦ حاڵەت پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە پارێزگای ئورمیە، یەک حاڵەت تەڵاق رووی داوە.

کارناسانی کاروباری بنەماڵە لەو باوەڕدان کە بێکاری، نەبوونی داهاتی باش و گیرۆدەبوون بە ماددە سڕکەرەکان لە سەرەکیترین هۆکارەکانی بەرز بوونەوەی تەڵاق لە ئێراندا ئەژمار دەکرێن.