کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

درەوشانەوە لاوانی کورد لە کێبڕکێ وەرزشییەکانی جیهانییەکاندا

19:13 - 27 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: ماریا قادر نژاد و سەبا شەریفی دوو وشۆکاری کوردی خەڵکی کرماشان لە کێبڕکێیە جیهانییەکانی تورکیە دوو میداڵی زیو و بڕۆنزیان مسۆگەر کرد.
هەواڵدەرییە نێوخۆیی‌یەکان بڵاویان کردەوە، لە پێنجەمین خولی کێبڕکێ پاڵەوانیی جیهان لە وڵاتی تورکیە ماریا قادر نژاد لە کێشی ٤٨ کیلۆ و سەبا شەریفی لە کێشی ٦٠ کیلۆ، پلەی دووهەم و سێیەمیان مسۆگەر کرد.
بە درەوشانەوەی ئەم دوو وەرزشکارە کوردە، بۆ یەکەمین جار تیمی ئێران پلەی پاڵەوانەتیی جیهانی بە دەست هێنا.
سەرەڕای هەبوونی لاوانی بە ورە و تامەزرۆی وەرزش لە بوارە جیاجیاکان لە شارەکانی کوردستانی ئێراندا، بۆ بڕینی قۆباغەکانی باڵای وەرزش و هەروەها بوارەکانی دیکەش، بەهۆی روانگەی ئەمنیەتیی رێژیمەوە لەهەمبەر کوردستان، بە ناچاری تووشی گەلێک گرفت و ئاستەنگی جۆراوجۆر و چاوەڕان نەکراو دەبنەوە.