کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەستپێکی شەپۆلی نوێی ئازادکردنی کەو لە کوردستان

15:46 - 4 بەفرانبار 2714

کوردستان میدیا: راوچییەکی خەڵکی پاوە دوای چەندین ساڵ رواکردن، کەوەکانی لە داوێنی سروشت ئازاد کرد.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە ناوچەیەکان، راوچییەکی خەڵکی پاوە بە ناوی عیرفان پیران وەیسە دوای چەندین سال راوکردن ئەو کەوانەی کە راوی کردبوون لە داوێنی سروشتدا ئازاد کرد.

بەپێی ئەو راپۆرتە ئەو راوچییە کوردە دوای ئازادکردنی کەوەکانی خۆی لە داوێنی سروشتی کوردستان؛ چەندین قەفەسی ئاگر تێبەرداوە.

ئەو راوچییە وەکوو هەموو راوچییەکانی دیکەی کوردستان دوای چەند ساڵ راو لە کردەوەیەکدا کەوەکانی ئازد کرد و قەفەسەکانی ئاگر تێبەردا.

11723.jpg

ئەو راوچییانە مەبەست لەو کارەیان ئاشتی لەگەڵ سروشت و ژینگەی کوردستان وەسف کردووە.

لەو پەیوەندییەدا دوای پەرە ئەستاندنی شەپۆلی ئاشتی لەگەڵ سروشتی کوردستان و پەشیمان بوونەی راوچییەکانی کوردستان لە راوکردن؛ پەیکرەیەکیان لە شاری مەریوان بە ناوی راوچی پەشیمان (شکارچی نادم) دروست کردووە.

ئەو پەیکەرەیە، پەیکەرەی ئەحمەد عەزیزی راوچی کوردی خەڵکی گوندی دەرەکی سەر بە ناوچەی ناوەندیی سەوڵاوایە کە لەسەر داواکاریی کچە چکۆلەکەی وازی لە راوکردن هێنا و رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٥ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی بە بەشداریی خەڵکی گوندە و ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا، چەکەکەی شکاند.

دوای کردەوەی ئەو راوچییە کوردە، شەپۆلی ئاشتی لەگەڵ سروشتی کوردستان پەرەی ئەستاند و ئازادکردنی کەو، شکاندن و ئاگرتێبەردانی قەفەسکان و ئاشتی راوچییەکانی لەگەڵ طبیعت بوو بە سەردێری هەواڵدەرییە ناوچەیەکانی کوردستان.