كوردستان میدیا: پۆلیسی كانادا رایگەیاند، دوو كەسی پێوەندیدار بە گرووپی ئەلقاعیدەی دەستبەسەر كردووە، كە پیلانی كوشتنی سەرنشینەكانی شەمەندەفەرێكی موسافرییان هەبووە.
بەوتەی پۆلیسی كانادا شەهیب ئەلسەغیر و رائێد جاسر ویستوویانە شەمەندەفەرێك لە ناوچەی تورنتۆی كانادا لەسەر رێگا ریل بەدەر بكەن.
تاوانی ئەو دوو كەسە لەلایەن دەزگای قەزایی كاناداوە هەوڵدان بۆ كوشتنی خەڵكی مەدەنیی راگەیەندراوە.
پۆلیسی كانادا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو دوو تاوانبارە لە دەست و پێوەندییەكانی ئەلقاعیدەن و دانیشتووی وڵاتی ئێرانن.
بەوتەی پۆلیس، هەتا ئێستا روون نەبۆتەوە كە ئەو دوو كەسە لەلایەن رێژیمی ئێران یان لایەنێكی دیكەوە ئەو بەرنامەیان بۆ داڕێژرا بێ.