![](/weney-mallperr/11417.jpg)
کوردستان میدیا: شەست و نۆهەمین دانیشتنی کومیتەی سێهەمی کۆڕی گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە تیایدا بڕیارنامەیەک سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران دەردەکرێت، دەستی بە کارەکانی کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە شوێن بڵاوبوونەوەی راپۆرتی بانکی مون، سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەحمەد شەهید، رێپۆرتێری تایبەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بواری مافی مرۆڤی ئێران بۆ کۆمیتەی سێهەمی کۆڕی گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەم کۆمیتەیە، ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٣ی هەتاوی دانیشتنی شەست و نوهۆهەمی خۆی دەستپێکرد.
لە کۆمیتەی سێهەمی کۆڕی گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە هەموو وڵاتانی ئەندامی ئەو رێکخراوەیە دەگرێتەوە، رەشنووسی بڕیارنامەی دۆخی مافی مرۆڤی ئێران کە لە لەلایەن کاناداوە ئامادە کراوە، تاوتوێی دەکرێت و دواتر دەخرێتە دەنگدانەوە.
ئەم بڕیارنامەیە لە ئەگەری دەنگهێنان لە کۆمیتەی سێهەمدا، بۆ جارێکیتر لە سەرماوەزی ئەمساڵ و لە کۆبوونەوەی گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەخرێتە دەنگدان.
دوایین راپۆرتی ئەحمەد شەهید، رێپۆرتێری تایبەتی رێکخراوی یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران، لە ٢٨ لاپەڕدا و بۆ شەست و نۆهەمین کۆبوونەوەی گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی ئوکتوبر بڵاو کرایەوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، پرسە جۆراوجۆرەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران کە کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەشەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرپرسی گشتی ئەو رێکخراوەیە نیگەرانی خۆیان لەهەمبەر دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران دەربڕیبوو، لە زۆربەی حاڵەتەکاندا بارودۆخیان خراپتر بووە.