کوردستان میدیا

یەکشەممە 18ی جۆزەردان 2720
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی کۆچی دوایی سماییل ئاغا ئیلخانیزادە پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە

23:06 - 3 جۆزەردان 2716

کوردستان میدیا: دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی کۆچی دوایی حاجی سماییل ئاغا ئیلخانی‌زادە یەکێک لە وەزیرەکانی کۆماری کوردستان و یادگارێکی کۆماری کوردستان پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە.

دەقی پرسەنامەکە:

پرسەنامەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی کۆچی دوایی سماییل ئاغا ئیلخانیزادە

بەداخەوە ئاگادار کراین کە کەسایەتی ناسراوی مەڵبەندی موکریان و وەزیری ڕێگاوبانی سەردەمی کۆماری کوردستان، سماییل ئاغا ئیلخانیزادە کۆچی دوایی کردووە. بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان پێشکەشی خەڵکی کوردستان بەگشتی و بنەماڵەی بەڕێزی ئیلخانیزادە بەتایبەتی دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.

ڕۆحی شاد بێ

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
دەفتەری سیاسی

٣ی جۆزەردانی١٣٩٥ هەتاوی
٢٣ی مەی ٢٠١٦ زایینی