کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رۆژنامەنووسێكی مەهابادی بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوكمەكەی رەوانەی زیندان كرا

14:55 - 8 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: یەعقوب خزری وێبلاگ نووس و رۆژنامەوانی كوردی خەڵكی مەهاباد بەمەبەستی كێشانی یەك ساڵ زیندان رەوانەی گرتووخانەی شاری مەهاباد كرا.
یەعقوب خزری نووسەر و چالاكی فەرهەنگی كورد لەلایەن دادگای ئینقلابی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە مەهاباد، بەتۆمەتی هەوڵدان بەدژی ئەمنیەتی وڵات سێ‌ ساڵ و نیو زیندانیی بەسەردا سەپا و لەو حوكمە ٢ساڵ لە زیندانییەكەی بە شێوەی هەڵپەسێراو بۆ ماوەی پێنج ساڵ بوو.
هەواڵدەریی هرانا بڵاوی كردەوە، ئەو هاووڵاتییە مامۆستا و خوێندكاری كارناسی باڵای درروونناسی بووە كە لەلایەن ناوەندەكانی رێژیمە لەسەر كار دەركراوە.
ئەو چالاكە فەرهەنگییە مانگی جۆزەردانی ساڵی پێشوو بۆ ماوەیەك لەگرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد دەسبەسەر بوو و دواتر بەدانانی ٨٠ میلیۆن تمەن وەسیقە ئازاد كرابوو.