کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كرێكارانی بەنداوی ژاوە لەسنە مووچەیان پێ نەدراوە

15:05 - 16 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: كرێكارانی بەنداوی ژاوە لەسنە ماوەی ٤ مانگە لەلایەن كۆمپانیای بەڵێندەرەوە مووچە و حەقدەستیان پێ‌نەدراوە.


زیاتر لە ٣٠٠كرێكار لەبەنداوی ژاوە سەرقاڵی کار كردنن و دوا كەوتنی مووچە و حەقەدەستەكان وای كردووە كە بەشێك لەكرێكاران ماوە بەماوە كارەكانیان بەجێ‌بێڵن.
كۆمیتەی هاودەنگی بۆ دامەزراوە كرێكارییەكان بڵاوی كردەوە، بەشێكی بەرچاو لەكرێكارانی بەنداوی ژاوە ماوەی چوار مانگە حەقدەستیان پێ‌نەدراوە.
كرێكارانی بەنداوی ژاوە لەرۆژدا نزیك بە ٩ ساعەت كار دەكەن و ئەمە لەكاتێكدایە بەپێی ئەو گرێبەستەی كە هەیانە دەبێ ژەمی خوارنی نیوەڕۆیان بۆ دابین بكرێت، بەڵام بەرپرسان خراپترین خواردن بە كرێكاران دەدەن و كڕیكاران بە ناچاری بۆ خۆیان خواردن لەگەڵ خۆیان دەبەن.
پڕۆژەی بەنداوی ژاوە لەنزیك گوندی دەرە كەوڵە لەناوچەی ژاوەرۆی سنە ماوەی چوار ساڵە لەلایەن دوو كۆمپانیای ژیان و معتبر كاری لەسەر دەكرێت و لەو ماوەیەدا سەرەڕای ئازار و ئەزیەتی كردنی كرێكاران، كۆمەڵێك گیر و گرفتیشیان بۆ هاووڵاتییانی ناوچەی ژاوەرۆی سنە دروست كردووە.
ئەو دوو كۆمپانیایە هەتا ئێستا ژمارەیەكی بەرچاویش لەكرێكارانی كوردیان بەبێ‌هیچ هۆكارێك لەسەر كار دەركردووە.