کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٤كرێكاری كوردی بەنداوی ژاوە لەسنە، بوونە قوربانی

22:07 - 2 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: بە هۆی رووداوی هاتووچۆوە ٢ كرێكاری بەنداوی ژاوە گیانیان لەدەست دا و ٢ی دیكەش بەتوندی بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، بە هۆی پێش هاتنی رووداوی هاتووچۆ بۆ ماشێنی گواستنەوەی كرێكارانی بەندای ژاوە لەجادەی نێوان ئاوایی نیەر ـ بەنداوی ژاوە، چوار كرێكاری خەڵكی نیەر بە ناوەكانی زاهید مینبەری، گەرمیان مینبەری، واحید مینبەری و رەحمەت ئەحمەدی كوژران و بریندار بوون.


زاهید مینبەری تەمەن ٣٥ ساڵ و كوڕی رۆستەم و گەرمیان مینبەرری كوڕی فەرەج لەئەنجامی رووداوی هاتووچۆكەوە دەست لەجێ‌گیانیان لەدەست داوە و واحید مینبەری كوڕی محەممەد و رەحمەت ئەحمەدی كوڕی مەحموود بەتوندی بریندار بوون.
ئەو ماشێنەی كە تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە، تایبەت بە سرویسی كرێكارانی خەڵكی ئاوایی نیەری سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە بوو.
ئەو چوار كرێكارەی بەنداوی ژاوە كە بوونەتە قوربانی سەرجەمیان خەڵكی ئاوایی نیەر بوون.

بەپێی دوایین ئامارەكان لەساڵی ١٣٩١ی هەتاوییدا ٥ كرێكاری كورد بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە گیانیان لەدەست داوە.