![](/weney-mallperr/4755.jpg)
كوردستان میدیا: كۆڕی گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لەبڕیارنامەیەكدا رێژیمی سووریەی بە تاوانی پەرەپێدان بەشەڕ مەحكووم كرد.
پێشنووسی ئەو بڕیارنامەیە لەلایەن وڵاتی قەتەرەوە نووسراوە و پێشكەش بە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كراوە و لەو بڕیارنامەیەدا ناوی ئۆپۆزیسیۆنی سووریە وەكوو لایەنێكی سیاسیی گرینگ بۆ چارەسەریی كێشەكانی سووریە هاتووە.
لەبەشێكی دیكەی ئەو بڕیارنامەیەدا بەرەی نیشتمانی سووریە بە نوێنەری راستەقینەی خەڵكی ناڕازی ئەو وڵاتە لەقەڵەم دراوە.
هەر بەپێی ناوەرۆكی ئەو بڕیارنامەیە، لێكۆلەرانی رێكخروای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆیان هەیە، بچنە وڵاتی سووریە و دەبێراپۆرتی شەڕ و تێكهەڵچوونەكانی ئەو وڵاتە بە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بدەنەوە.
پێشتریش تیمێكی سەر بە رێكخروای نەتەوە یەكگرتووەكان چووبوونە وڵاتی سووریە بەڵام بێئەوەی توانای جێبەجێكردنی بڕیار یان كردەوەیەكیان هەبێت ئەو وڵاتەیان بەجێهێشت.
لەلایەكی دیكەوە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان دوو نێردەشی بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی سووریە رەوانەی ئەو وڵاتە كرد، بەڵام ئەوانیش ئەو قەیرانەیان پێچارەسەر نەكرا.