کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی کۆتایی کۆنگرەی چوارەمی یەکیەتیی خویندکارانی دێموکراتی کوردستان ئێران

13:02 - 9 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: رێوڕەسمی کۆتایی کۆنگرەی چوارەمی یەکیەتیی خویندکارانی دێموکراتی کوردستان ئێران لە بنکەی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری کوردستان میدیا، رێوڕەسمی کۆتایی هاتنی کۆنگرەی چوارەمی یەکیەتیی خویندکارانی دێموکراتی کوردستان ئێران لە ژێر دروشمی یەکیەتیی گوتاری بزووتنەوەی خوێندکاریی کورد پاش ٢ رۆژ کاری بەردەوا، بەڕێوەچوو.
ئەو رێوڕەسمە شەوی یەکشەممە ٨ی بەفرانباری ١٣٩٢ بە بەشداریی ژمارەیەک لە ئەندامانی رێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هەیئەتی ئیجرایی ئەو یەکیەتییە و ژمارەیەک لە ئەندامان، کادر و پێشمەرگە و بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات بەڕێوەچوو.
رێوڕسمی کۆتایی کۆنگرەی چوارەمی یەکیەتیی خوێندکارانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب راگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی رێگای ئازادی کوردستان، دەستی پێ کرد.
پاشان پەیامی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی کۆتایی هاتنی سەرکەوتوانەی کۆنگرەی یەکیەتیی گوتاری بزووتنەوەی خوێندکاری کورد لەلایەن عادڵ مورادی لە ئەندامانی بەرێوبەریی ئەو یەکیەتییەوە خوێندرایەوە.
لە درێژەی رێوڕەسمەکەدا ئۆرگانەکانی یاریدەر لە بەڕێوەچوونی کۆنگرەی چوارەمی یەکیەتیی خوێندکاران لۆحی رێزلێنانیان پێشکەش کرا.
لە نێوئاخنی رێوڕەسمەکەدا چەندین سروود و گۆرانیی فولکلۆری کوردی لەلایەن گرووپی مووزیکی حیزبی دێموکرات پێشکەش کران.