کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێژیمی ئێران لە رێگای دەست و پێوەندییەکانی خۆیەوە لە هەوڵی هەڵخڵەتاندنی لاوانی ئورمیە دایە

20:23 - 13 بەفرانبار 2714

کوردستان میدیا: ماڵی گارگارین یەکێک لە سەرۆک هۆزەکانی ناوچەی ئورمیە، ماوەیەکە بووەتە مۆڵگەی جاش و پاسداری رێژیم و دەست و پێوەندییەکانی رێژیم لەوێ کۆ دەبنەوە.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هێزەکانی هەنگی مەرزیی ناوچە سنوورییەکانی ئورمیە بۆ کۆبوونەوە و هەڵخڵەتاندنی لاوان و خەڵکی ناوچەکە لە هەڵکەوتەی کۆمەڵایەتی و خێڵەکیی گارگارین کەڵک وەردەگرن.

10236.jpg
پاسدار عەلیپوور فەرماندەری هێزی هەنگی مەرزی

بە پێی هەواڵی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پاسدار عەلیپوور وەک فەرماندەری هێزی هەنگی مەرزی لە ناوچەی ئورمیە بۆ ماوەیەکی درێژە لە ماڵی گارگاری خەریکی کۆبوونەوە گرتن و هەڵخڵەتاندنی خەڵکی ناوچەکە و لاوانە و بەو شێوە بەدوای راکێشانی سەرنجی خەڵک بەرەو لای هێزەکان و دەست و پێوەندییەکانی رێژیم دایە.

لە دوایین کۆبوونەوەدا، گارگارین و چەند سەرۆک هۆزی ناوچەی ئورمیە، بە کردنە مۆڵگەی ماڵی گارگاری، لەلایەن خەڵکەوە بەڵێنیی هاوشانیی هێزەکانی رێژیمیان داوە.