کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێژیم بە کۆکردنەوەی ماهوارە پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی کاناڵەکانی ئوپۆزسیۆن دەکات

19:18 - 8 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: رێژیمی ئێران لە رێگای جۆراوجۆرەوە وەکوو ناردنی شەپۆلی پارازیت و کۆکردنەوەی ماهوارە لە ناوچەکانی کوردستانی ئێران، هەوڵی پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی کاناڵە ماهوارەیی‌یەکان دەدات.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئێران رێکەوتی ٨ی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی لە شاری پاوە دەستیان داوەتە کۆکردنەوەی ماهوارەی هاوڵاتییان.
هێزەکانی رێژیمی ئێران لە گەڕەکی فەرهەنگیان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ژمارەیەک هاووڵاتی و ماهوارەکانیان زەوت کردوون.
هاووڵاتییەکی پاوەیی لەو پێوەندییەدا بە \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: رێژیمی ئێران لە راستای بەرەوپێش بردنی سیاسەتەکانی خۆی دەستی داوەتە کۆکردنەوە ماهوارە لە ناوچەکانی کوردستانی ئێران و پێشی بە بڵاوبوونەوەی بەرنامەکانی کاناڵە کوردییەکان گرتووە.
رێژیمی ئێران لە چەند ساڵی رابردوودا بە بێ سەرنجدان بە پێشهاتەکانی ئاسەوارە نەرێنییەکان بڵاوکردنەوەی شەپۆلی پارازیت لە کوردستانی ئێران، شەپۆلی پارازیت دەنێرێە سەر فرێکانسی تەلەفزیۆنەکانی ئوپۆزسیۆن و پێش بە بڵاوکردنەوەی کاناڵە کوردییەکان دەگرێت.