کوردستان میدیا: رێکخراوێکی مافی مرۆڤی کوردستان، لە بەیاننامەیەکدا داوای لە رێژیمی ئێران کردووە که لەسێدارەدانی لاوانی کورد، بەلووچ و عەرەب کۆتایی پێ بێنێت.
به پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا داوای لە رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران کردووە کە لەسێدارەدانی لاوانی کورد، بەلووچ و عەرەب لەژێر ناوی \'\'جیاییخوازی\'\' و \'\'محارب\'\'دا کۆتایی پێ بێنێت.
لە بیاننامەی رێکخراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە که سادق لاریجانی، بەرپرسی دەزگای قەزایی رێژیمی ئێران لەم سەردانەی دوایی خۆیدا بۆ ئورمیه، فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ ئەو دوو زیندانییە سیاسییە دەرکردبوو.
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لەم بەیاننامەدا، تووڕەیی خۆی لە ئیعدامکردنی دوو زیندانیی سیاسیی کورد دەربڕیوە.
رۆژی شەممە، رێکەوتی ٥ی رەزبەری ساڵی ١٣٩٢، دوو زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی \'\'حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور\'\' و \'\'رەزا ئیسماعیلی\'\' لە زیندانەکانی ئەورمیه و سەڵماس لەسێدارە دران.
دەقی فارسیی بەیاننامەی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان