کوردستان میدیا: ٢٥ نۆڤامبر رۆژی بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ توندوتیژی لەدژی ژنان و چۆنیەتیی کاری هاوبەش، لە سەرەکیترین باسەکانی ئەو هاودیتنە بوون.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی، لەسەر بانگهێشتی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پێنج رێکخراوی ژنانی کوردستانی ئێران کۆبوونەوەیەکیان پێکهێنا.
لەو کۆبوونەوەیەدا چۆنییەتی کاری هاوبەش و چالاکی نواندن لە پێوەندی لەگەڵ ٢٥ی نۆڤامبر، رۆژی بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ توندوتێژی دژبە ژنان تاوتوێ کرا.
پاش باس و هێنانەگۆڕی کۆمەڵێک پێشنیار لەو پێوەندییەدا و گرینگیدان بەو کار و چالاکییە هاوبەشانە لەسەر بەرنامەیەکی داڕێژراو بۆ 25 نوڤامبر و کارکردن لە پێناو دژایەتی لەگەڵ توندوتێژی دژبە ژنان رێککەوتن و لەو بارەوە گەڵاڵەی کاری هاوبەشیان داڕشت کەلە ئێستاوە کار بۆ ئەنجامدانی بڕگەکانی ئەو گەڵاڵەیە بکەن.
ناوی ئەو ٥ رێکخراوەی ژنانی کوردستانی ئێران کەلە بنکەی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆبوونەوە، بریتین لە:
ــ یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان
ــ رێکخراوی ژنانی رۆژهەڵات
ــ رێکخراوی ئازادی ژنانی کوردستان (نینا)
ــ رێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد
ــ یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران