کوردستان میدیا: یەکێک لە مەترسیدارەترین رێگاکانی شارستانی ئورمیە، جادەی مەرگەوەڕە کە ساڵانە ژمارەیەک هاووڵاتی لەو رێگایەدا گیانیان لە دەست دەدەن.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، جادەی مەرگەوەڕ بۆ ئورمیە، کە یەکێک لە رێگا قەرەباڵغەکانی ئورمیە و شارێی دەەیان گوندی دەوروبەرە، ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان بەهۆی رووداوی هاتوچۆ دەکاتە قوربان و ئیدارەی رێگاوبانی رێژیمی ئێرانیش لە دانی خزمەتگوزاری خۆ دەبوێرێت.
جادەی مەرگەوەڕ بۆ ئورمیە کە شوێنی چوونەژوورەوەی گوندەکانی \'\'سەلیم بەگ، دەشتی راژان و کشپلە\'\'یە، هەروا یەکێک لە مەترسیدارترین رێگاکانی شارستانی ئورمیەیە. ئەو رێگایە لە شوێنێکی کوێستانی و سەخڵەتدا هەڵکەوتووە و بووەتە بۆسەیەکی هەمیشەیی بۆسەر ژیانی هاووڵاتییانی ناوچەی مەرگەوەڕ و سەرەڕای ناڕەزایەتی خەڵکی ناوچەکە، بەرپرسانی پێوەندیدار کەمتەرخەمن.
لە چەند ساڵی رابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان بەهۆی ناستانداردیی ئەو جادەیە، گیانیان لە دەست داوە.
ناستانداردیی رێگاکان، کەمتەرخەمیی لێخوڕەکان، خراپیی ماشینەکان و نەبوونی هێماکانی هوشیارکەوە لە سەرەکیترین هۆکارەکانی رووداوی هاتوچۆ لە ئێراندا دێنە ئەژمار و بەرپرسان و رایەدارانی رێژیمی ئێران، هیچ هەنگاوێکیان لەمەڕ کەم کردنەوەی رێژەی ئاماری قوربانییانی هاتوچۆ لە ئێراندا هەڵنەهێناوە و ئەو ئامارانە رۆژ لە دوای رۆژ لە زیاد بوون دان.
ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی نزیک بە ٢٠ هەزار کەس بەهۆی رووداوی هاتوچۆ لە ئێراندا گیانیان لە دەست داوە.