کوردستان میدیا: لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە بۆنەی زمانی دایکی چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی و ڕێزگرتن لەو شوناسە نەتەوەییە چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
قارەمانانی دێموکرات لە شاری سنه و لە حەسەن ئاوای ئەم شارە تراکت و پۆستێری تایبەت بە ڕۆژی زمانی دایکییان بڵاو کردەوە.
هەروەها ئەندامانی حیزب لە پارێزگای کرماشان و لە شاری سەرپێڵی زەهاو، لە دەورووبەری مەیدانی قودس چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و ڕێزیان لەو ڕۆژه گرت.
٢١ی فێورییەی هەموو ساڵێک، بە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی یان زگماکی ناودێر کراوە و لەنێو گەل و نەتەوەکانی جیهاندا بە شێوازی جۆراوجۆر یادی دەکرێتەوە.
ئەم ڕۆژه لەسەر پێشنیاری وڵاتی بەنگلادێش، لە لایەن ڕێکخراوی فێرکاری، زانستی و فەرهەنگیی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسکۆ)، وەک ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک پەسەند کراوە.