کوردستان میدیا: ئەمڕۆ شەممە بەهۆی سەرما و هاتنی بەفر قوتابخانە سەرەتایییەکانی شارەکانی کرماشان، ماهیدەشت، دینەوەر، سەحنە، هرسین، بێستوون و کەنگاوەر، داخران.
بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە کوردستان میدیا، قوتابخانەکانی ٧ شارستانی پارێزگای کرماشان بەهۆی سەرما و سۆڵە، سەرلە بەیانی و پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ٢١ی بەفرانبار دەخراون.
هاووڵاتییەکی دانیشتووی کرماشان لەو پێوەندییەدا بە \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: سەهۆڵبەندان و خزیی رێگاکانی هاتوچۆ لە هۆکارەکانی داخرانی قوتابخانەکانی شاری کرماشانە.
قوتابخانەکانی شارەکانی سەرپێڵێ زەهاو، گەیلان غەرب و قەسر شیرین کە لەهەمبەر شارەکانی دیکەی کرماشان گەرمترە قوتابخانەکان کراوە دەبن.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە نێوخۆیییەکان هەنووکە ١١ پارێزگای ئێران و بەتایبەت پارێزگاکانی کوردستان، بەفرێکی زۆر باریوە و هاتوچۆی ئوتۆمبێلەکان بەهۆی خزیی جادەکان دژوارە.