کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیاتر لە ٢٥٠ قوتابخانەی پارێزگای ئیلام، ئەگەری داڕووخانیان هەیە

15:24 - 24 سەرماوەز 2713

كوردستان میدیا: زیاتر لە ٢٥٠ قوتابخانەی پارێزگای ئیلام بەهۆی كۆن بوونی بیناكانیان، ئەگەری داڕووخانیان لەسەرە و ناوەندە پێوەندیدارەكانی رێژیم لەو بارەیەوە خۆیان به وەڵامدەر نازانن.
دوای تێپەڕبوونی ٧ ساڵ بەسەر گەڵاڵەی نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكان لە ئێران، بەرپرسانی رێژیم لە چوار پارێزگای \'\'ئیلام، ورمێ، کوردستان و کرماشان\'\' هیچ گرینگی و هەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە نادەن.
هەواڵدەریی \'\'ئیسنا لە زاری بەرپرسی گشتیی نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكانی ئیلام بڵاوی کردەوە، پارێزگای ئیلام پاش ٧ ساڵ لە دەست بە کار بوونی گەڵاڵەی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان، سەرەڕای ناساندن و دۆزینەوەی قوتابخانە ناستاندارد و مە ترسیدارەکان، زیاتر لە ٢٥٠ قوتابخانە لەو پارێزگایەدا پێوەستییان بە نۆژەنکردنەوەیە کە هەتا ئێستا هیچ هەوڵێک بۆ ئەو مەبەستە ئەنجام نەدراوە.
جیا لە ناستانداردیی پۆل و بینای قوتابخانەکانی پارێزگای ئیلام، قوتابییان لەگەڵ کێشەی نەبوونی جێگای وەرزشی بەرەڕوون و سەرەڕای ئاگاداربوونی بەرپرسانی رێژیم لەو مەسەلەیە، هیچ هەوڵێک بۆ چارەسەریی کێشەکانیان نەدراوە.
رێژەی نێونجیی شوێنی پەروەردەکردن، کتێبخانە و شوێنە وەرزشییەکان لە قوتابخانەکانی ئێراندا، لە ئاستی نێونجیی جیهان کەمترە و ئەمەش هۆکاری دابەزینی ئاستی خوێندەواریی خەڵکی لێ دەکەوێتەوە.