کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیاد کردنی ماڵیات مانگرتنی زێڕینگەرانی کامیارانی لێ کەوتەوە

16:02 - 13 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: مانگرتنی زێڕفرۆشانی بازاری شاری کامیاران بەهۆی زیادبوونی نرخی ماڵیات، کاردانەوەی هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانی لێ کەوتەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، بازاریانی زێڕینگەر و زێڕفرۆشی شاری کامیاران رۆژی ١٢ی سەرماوەز بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەهەمبەر زیادبوونی نرخی ماڵیاتەکەیان مانیان گرت و بازار و دووکانەکانیان داخست.
هۆکاری زیادکردنی نرخی ماڵیاتی زێڕینگەرانی بازاری شاری کامیاران رانەگەیەنراوە.
رێکەوتی ١٢ی سەرماوەز هەموو زێڕینگەرانی شاری کامیاران دووکانەکانیان داخستبوو و هێزەکانی رێژیمیش بە توندی چاودێری ئەو بازارانەیان کردووە و لە هەوڵی ئەوەدا بوون کە ئەو ناڕەزایەتییە زیاتر پەرە نەستێنێت.