كوردستان میدیا:٤٠ كەس لە زیندانیانی گرتووخانەی رەجایی شار لەمەڕ هەڵسوكەوتی نەشیاوی لێپرسراوانی گرتووخانەكە لەگەڵ نامێق مەحموودی ناڕەزایەتیان دەربڕی.
ئەو ٤٠زیندانییە لەنامەیەكەدا كە بۆ مەردانی بەرپرسی گرتووخانەی رەجایی شاریان ناردووە، ناڕەزایەتیان بەلێدان و كوتانی نامێق مەحموودی زیندانی سیاسیی كورد، لەلایەن مەئموورانی گرتووخانەكەوە دەربڕیوە.
هەواڵدەریی هرانا بڵاوی كردەوە، چەند رۆژ لەمەوبەر نامێق مەحموودی لەكاتی چوون بۆ نەخۆشخانە، لەلایەن یەكێك لەمەئموورانی زیندانەوە درابوویە بەر لێدان و كوتان و بێحورمەتی پێكردن.
هەر لەو پێوەندییەدا نامێق مەحموودی سكاڵانامەیەكی لەمەڕ بێحورمەتی پێكردنی ئامادە كردبوو و رەوانەی دەزگای قەزایی رێژیمی كردووە.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستە روو، بڕیارە نامێق مەحموودی بەمەبەستی بەدوادا چوون بەسكاڵەنامەكەی سەردانی نیگابانی زیندان بكات و هەتا وەرگرتنی وڵامی پێویست مان بگرێت.
نامیق مەحموودی مانگی خاكەلێوەی ١٣٩١ی هەتاوی هاوڕێ لەگەڵ ٣ كوڕی خۆی و كەسێكی دیكە بە ناوی قادری لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانی رێژیمەوە لەگوندێكی شاری سەقز دەستبەسەر كرا.