کوردستان میدیا: رەزا ئیسماعیلی (مامەدی)، زیندانیی سیاسیی کورد خەڵکی شاری سەڵماس، لە زیندانی ئەو شارە لە سێدارە درا.
رەزا مامەدی کوڕی تۆفیق تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی گوندی \'\'دێرک\'\'ی سەربە ناوچەی سەڵماس، مانگی پووشپەڕی ١٣٨٨ لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.
ئەو زیندانییە سیاسییە سەرلە بەیانیی رۆژی شەممە رێکەوتی ٤ی خەزەڵوەر، لە زیندانی ناوەندیی شاری سەڵماس لە سێدارە درا.
ناوەندی مافی مرۆڤی سەڵماس بڵاوی کردەوە، دەوڵەتی رێژیمی ئێران بە بێ ئاگادار کردنەوەی بنەماڵە و داواگری رەزا ئیسماعیلی، پاش لە سێدارە دان تەرمی ناوبراوی لە گۆڕستانی سەڵماس ناشتووە.
ئەمە لە کاتێک دایە کەلە سەرانسەری شارستانی سەڵماس و گوندەکانی دەوروبەریدا حکوومەت نیزامی راگەیەنراوە و خەڵکی ئەو شارە دەستیان داوەتە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە بەردەم بینای فەرمانداریی ئەو شارە.