كوردستان میدیا: زیندانییەكی سیاسیی كوردی خەڵكی شاری بۆكان دۆخی جەستەیی لەگرتووخانەی شاری مەهاباد بەرەو خراب بوون روێشتووە و بەرپرسانی ئەو زیندانییە ئێزنی چارەسەریی پزیشكی پێنادەن.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، قاسم رەحیمی ئازەر بە هۆی نەخۆشی بەردەوام و پێڕانەگەیشتنی پزشكی تووشی نەخۆشی سیل بووە و هەنووكە بەدەست ئەو نەخۆشێەوە دەناڵێنێ.
ئەو زیندانییە سیاسییە ماوەیەكی زۆرە كە تووشی نەخۆشی جەستەیی بووە و بە هۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشكی نەخۆشییەكی پەرەی سەندووە و گەیشتۆتە قوناخی سیل.
قاسم سەرەڕای ئەوەی كە چەندین جار داوای كردووە بەمەبەستی چارەسەریی رەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان بكرێبەڵام لەلایەن لێپرسراوانەوە پێشی پێگیراوە.
ماوەیەك لەمەوبەریش ئەو زیندانییە بەهۆی ناڕەزایەتی بەدۆخی زیندان و پێڕانەگەیشتن بە نەخۆشییەكی مانی لەخواردن گرتبوو.
قاسم رەحیمی ئازەر كارمەندی تاقیگەی نەخۆشخانەی شاری بۆكان بوو و رێكەوتی ١٦ رەشەمەی ١٣٨٩ی هەتاوی و بۆ جاری دووهەمیش ریكەوتی ٢٢ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٠ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆكانەوە گیراوە.
ئەو چالاكە مەدەنییە لە دادگای سەرەتاییدا بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردییەكانی ئوپۆزسیۆنی رێژیمی ئیسلامی ئێران بە ٨ ساڵ زیندانی حوكم دراوە و پاشان لەدادگای پیداچوونەوەدا حوكمەكەی كراوە بە ٤ ساڵ زیندانی تەعزیری.

قاسم رەحیمی ئازەر