کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سلێمان چیرە شاعیر، رۆژنامەوان و نووسەری مەهابادی كۆچی دوایی كرد

18:04 - 21 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: مامۆستا سلێمان چیرە (هێرش) شاعیر، نووسەر و رۆژنامەوانی كورد، دوای ماوەیەك بەربەرەكانی لەگەڵ نەخۆشی، لەنەخۆشخانەی كارۆلینسكای ستۆكهۆڵم ـ سوید لە تەمەنی ٦٢ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، مامۆستا سلێمان سەرنووسەری گۆڤاری گزینگ و كەسایەتیی ئەدەبیی و فەرهەنگ دۆستی كورد بوو، ئەو كەسایەتییە كوردە ئێوارەیی رۆژی سێ‌شەممە رێكەوتی ٢٠ی خاكەلێوە ماڵاوایی لە ژیان كرد.
سلێمان چیرە لەگوندی هەمزاوای شاری مەهاباد لە دایك ببوو و ماوەی چەند ساڵیش لە قوتابخانەكانی شاری مەریوان مامۆستا بووە.
ئەو خامە بەدەست و شاعیرە بەرپرسی ماڵپەڕی فەرهەنگی ــ ئەدەبیی گزینگ بوو.