كوردستان میدیا: ژمارەیەكی بەرچاو لەنوێنەرانی دێمۆكرات و كۆماریخوازی سنای ئەمریكا گەڵاڵەیەكیان بەمەبەستی پشتیوانی لەحكوومەتی ئێسرائیل لەكاتی هێرشی نیزامی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئەو رێژیمە پەسند كرد.
بەپێی ئەو گەڵاڵەیەی سنای ئەمریكا، ئەو وڵاتە لەكاتی هێرشی نیزامیی ئیسرائیل بۆ سەر رێژیمی ئێران، دەبێ پشتیوانی ئابووری و نیزامیی لە ئیسرائیل بكات.
ماڵپەڕی ئورشەلیم پۆست بڵاوی كردەوە، لەو گەڵاڵەیەدا هاتووە ئەگەر ئیسرائیل بەمەبەستی بەرگریی لەخاكەكەی ناچار بكرێهێرش بكاتە سەر ئێران، ئەمریكا دەبێشانبەشانی ئیسرائیل پشتیوانی نیزامیی و ئابووری لەو وڵاتە بكات.
ئەو گەڵاڵەیە لەلایەن ژمارەیەك لەنوێنەرانی كۆماریخواز و دێمۆكراتی ئەمریكاوە دەنگی پێدراوە.
هەر لەو تەرحەدا هاتووە، پێویستە ئەمریكا بەمەبەستی پێش گرتن لەدەست پێڕاگەیشتنی ئێران بە چەكی ئەتۆم سەرجەم رێكارەكان بەكار بێنێت.
كۆمیتەی پێوەندییەكانی دەرەوەی سنای ئەمریكا لە ٦٥ مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی وڵاتی ئیسرائیلدا ئەو گەڵاڵەیەی ئاشكرا كردووە.
هەر لەو پێوەندییەدا سەرچاوەكە ئەوەشی خستە روو، پێنتاگۆنی ئەمریكا زیاتر لە ٢٢٠ میلیۆن دۆلاری وەكوو یارمەتی بە سیستمی بەرگریی مووشەكی گونبەدی ئاهەنین بە ئیسرائیل داوە.
حكوومەتی ئەمریكا ساڵانە سێمیلیارد دۆلار یارمەتی ماڵیی بە ئیسرائیل دەكات و ئەو وڵاتەش زیاتر لەیەك میلیارد لەو یارمەتییە سەرفی كاروباری نیزامیی خۆی دەكات.