![](/weney-mallperr/7627.jpg)
کوردستان میدیا: لە رۆژێکدا ٣ هاووڵاتیی سووری بەهۆی سەرما و زیاتر لە ٢ کەسی دیکەش بەهۆی برسییەتی لەو وڵاتەدا گیانیان لە دەست دەدەن.
بەگوێرەی نوێترین توێژینەوەکانی دامەزراوەی مافی مرۆڤی \'\'سیواسیتە\'\'، لە ماوەی ١٠ کاتژمێر و نیودا هاووڵاتییەکی سووری بەهۆی برسییەتی و لە ماوەی ٨ کاتژمێردا بەهۆی سەرما و سۆڵە هاووڵاتییەکی سووری گیانیان لە دەست دەدەن.
بەگوێرەی توێژینەوەکانی ئەو ناوەندەی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ، لە سووریە لە هەر ٥٠ خولەکدا منداڵێک و لە هەر ١٠٥ خولەکدا ژنێک و لە هەر ٣٠ خولەکدا پیاوێکی غەیرە نیزامی گیانیان لە دەست دەدەن.
توێژینەوەکان دەرخەری ئەوەن کە لەهەر ١٢ خولەکدا هاووڵاتییەکی سووری بەهۆی بۆمباران و لە هەر ١٠ کاتژمیردا دەسبەسەرکراوێک لە زیندانەکانی رێژیمی بەشار ئەسەد دەکوژرێن.
ئەو توێژینەوە ئامارییە، لە ماوەی ١٥ رۆژدا تاوتوێ و تۆمار کراوە.