![](/weney-mallperr/11349.jpg)
کوردستان میدیا: پێنج موهەندیسی پسپۆڕی وزەی ناوکی کە یەکێک لەوانە خەڵکی ئێران بووە لە دەمیشقی پێتەختی وڵاتی سووریە کوژران.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی فەرانسە رامی عەبدولڕەحمان، سەرۆکی رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریە هەواڵی کوژرانی ٥ موهەندیسی لە سووریە بڵاو کردەوە.
ئەو ٥ موهەندیسە کە یەکێک لەوانە خەڵکی ئێران بووە لە کاتی چوون بۆ ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی ناوکی لە باکووری دەمیشق هێرشیان کراوەتە سەر و و لە ئەنجامدا کوژران.
هەواڵدەرییە بیانییەکان ئەو رووداوە وەکوو بەڵگەی هاوکاری ناوکیی رێژیمی ئێران و ریژیمی بەشار ئەسەد ناو لێ دەبەن.
پێشتریش ٦ کەس لەوانەی کە بۆ ئەو ناوەندە کاریان کردووە لەلایەن دژبەرانی رێژیمی بەشار ئەسەدەوە کوژرابوون.
بەپێی ئەو بەڵگانەی لە بەر دەستدا هەیە، دوای دەستپێکی شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی ناوخۆیی لە سووریە رێژیمی بەشار ئەسەد چەندین جار بۆ سەرکوتی ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە لە گازی شیمیایی کەڵکی وەرگرتووە.
دوای هێرشی شیمیایی بەشار ئەسەد چەندین راپۆرت سەبارەت بە رۆڵی رێژیمی ئێران لەو هێرشە شیمیاییە بڵاو کرایەوە کە بەرهەمهێنانی ئەو گازەی شیمیاییەی لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە دەسەلماند.