کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سوید/ بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێک بە مەبەستی پشتیوانی لە کۆبانێ لە ئێسکیلستونای

15:00 - 20 رەزبەر 2714

کوردستان میدیا: کوردەکانی دانیشتووی وڵاتی سوید بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانێک لە شاری ئێسکیلستۆنای، پشتیوانی و پاڵپشتیی خۆیان لە کوردستانی سووریە و بە تایبەت کۆبانێ دەربڕی.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێکەوتی ١٨ی رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی، هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندان و رێپێوانەکانی هاووڵاتییانی کورد لە کوردستانی ئێران، کوردەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان دانیشتووی وڵاتی سوید لە شاری ئێسکیلستۆنای بۆ پشتیوانی لە کۆبانێ خۆپیشاندانێکیان بەڕێوەبرد.

هاووڵاتییانی کوردی دانیشتووی سوید بۆ چەندەمین جارە کە بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان، کردەوەی گرووپی تیرۆریستی داعش محکووم دەکەن.

ئەم خۆ پیشاندانەش وەک خۆ پیشاندانەکانی هاووڵاتییانی کوردی دانیشتووی زۆربەی وڵاتانی ئورووپایی و ئامریکایی بە وتنی دروشم و بە بەرزکردنەوەی پلاکارد پشتیوانیی خۆیان لە کۆبانێ دەربڕی.

لەم خۆپیشاندانانەدا کە لەلایەن حیزبە کوردستانییەکان و یەک لەوان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەرێوەچوو، حیزبە سویدییەکانی بەشدار، پەیامی خۆیان پێشکەش کرد.