کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران ناوچە شاخاوییەکانی سەوڵاوا تۆپباران دەکات

18:10 - 5 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: هێزە دژەگەلییەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە سەوڵاوا بە چەکی قورسی جۆراوجۆر ناوچە شاخاوییەکانی سەوڵاوا تۆپباران دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لە سنه، ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ٥ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، هێزی تۆپخانە و زرێیی سپای تێرۆریستی پاسداران، ناوچە شاخاوییەکانی سەوڵاوا بە چڕی تۆپباران دەکات.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە لە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٥ی پووشپەڕ، سپای جینایەتکاری پاسداران بە چەکی قورس و تۆپ ناوچە شاخاوییەکانی سەوڵاوا واتە کۆساڵان، بە توندی تۆپباران دەکات.

هەروەها بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەست ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە، ڕێژیم بە هێلیکۆپتێر لە ناوچەکە دەسووڕێتەوە و تۆپبارانی دەکات. هەروەها شاخەکانی کۆساڵان و گووندی دووڕوو تۆپباران دەکات.

لەو پێوەندییەدا، هێزە سەرکوتکەرەکانی سپای پاسداران ڕۆژی هەینی لە ترسی بوونی هێزی پێشمەرگە، کوێستانەکانی ناوچەی مەهابادیان تۆپباران کردووە.

15497.jpg

15498.jpg