کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران ناوچە شاخاوییەکانی مەهاباد تۆپباران دەکات

02:03 - 5 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: هێزە دژەگەلییەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە مەهاباد بە چەکی قورسی جۆراوجۆر ناوچە شاخاوییەکانی مەهاباد تۆپباران دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لە مەهابادەوە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٤ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، هێزی تۆپخانە و زرەهی سپای تێرۆریستی پاسداران ناوچە شاخاوییەکانی مەهاباد بە چڕی تۆپباران دەکات.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی سپای جینایەتکاری پاسداران بە چەکی قورس و تۆپ ناوچە شاخاوییەکانی لەندی ‌شێخان و شاخەکانی بنگوێن بە توندی تۆپباران دەکات.

هێزە سەرکوتکەرەکانی سپای پاسداران لە ترسی بوونی هێزی پێشمەرگە کوێستانەکانی ناوچەی مەهاباد تۆپباران دەکات.

تا گەیشتنی ئەم هەواڵە تۆپباران لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە درێژەی هەیە.