کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای پاسداران هێزێكی زۆری رەوانەی خاڵە سنوورییەكانی كوردستان كرد

17:30 - 3 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: رێژیمی ئێران هێزێكی زۆری سپای پاسدارانی لە خاڵە سنوورییەكانی كوردستانی ئێران جێگیر كردووە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ناوچە و خاڵە سنوورییەكانی هەورامان، پیرانشار، ماكۆ، مەریوان و سەردەشت بەتەواوەتی ئەمنیەتی كراوە و هێزێكی بەرچاو لەسپای پاسدارنی رێژیمی ئێرانی لێ‌جێگیر كراوە.
ئەو هێزانە بەبەردەوامی سەرقاڵی گەشت لێدان بەناوچەكەدان و لەشوێنە كوێستانییەكان كێشەیان بۆ هاووڵاتیان و ئاژەڵداران دروست كردووە.
هاووڵاتییەكی شاری پیرانشار بەماڵپەڕی كوردستان میدیای راگەیاند، ماوەی 4 رۆژە هێزێكی زۆری سپای پاسداران تەیار بە چەكی قورس لەخاڵە سنوورییەكانی پیرانشار جێگیر كراون.

ئەو هاووڵاتییە وتیشی: پێشتر خاڵە سنوورییەكان بەدەست ئەرتشەوە بوون، بەڵام ماوەی چوار رۆژە هێزی ئەرتش لەوێ‌نەماون و سپا جێگای ئەوانی گرتۆتەوە.