![](/weney-mallperr/11287.jpg)
کوردستان میدیا: هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی رێژەی کەربۆن دیئۆکسیدی لە ئاستی جیهان، رەوتی بڵاوبوونەوەی ئەو گازە لە ئێراندا خێرایەکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە.
بەپێی راپۆرتی بانکی جیهانی، لە ماوەی ٢٠ ساڵدا واتە لە ساڵی ١٩٩٠ی هەتا ٢٠١٠ی زایینی بڵاوبوونەوەی کەربۆن دیئۆکسید لە ئاستی جیهاندا لە ٢،٢٢ میلیارد تۆن مێتریک بە ٣٣،٦ میلیارد تۆن مێتریک گەیشتووە کە دەرخەری زیادبوونی لەسەدا ٢،١ی نێونجی بڵاوبوونەوەی ئەو گازە لە درێژەی ساڵدایە.
هەروەها، لەو ماوە دیاریکراوەدا سەرانەی بەرهەمهێنانی گازە گوڵخانەییەکان لە ئێران لە ٣،٧ تۆن مێتریک لە ساڵی ١٩٩٠ بۆ ٧،٧ تۆنی مێتریک لە ساڵی ٢٠١٢ بەرزبووەتەوە.
بەپێی بەراوردی بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنانی گازە گوڵخانەییەکان لە ئێران، رێژەی بەرهەمهێنان و بڵاوبوونەوەی کەربۆن دیئۆکسید سنووری قەیرانی تێپەڕ کردووە و ئەو رێژەیە لە هەڵسەنگاندنی لەگەڵ نێونجی جیهانی، نزیک لەسەدا ٥٧ لە سەرەوەتر دایە.
هەنووکە ئێران لە بواری بەرهەمهێنانی گازە گوڵخانەیەکان لە نێو وڵاتانی جیهاندا لە پلەی حەوتەم جێی گرتووە.