کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردەشت/ هێزەکانی رێژیمی ئیسلامی زیاتر لە ٣٠ ماشێنی هاووڵاتییانی کوردیان ئاگر تێبەردا

20:47 - 22 خەزەڵوەر 2714

کوردستان میدیا: هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە کردەوەیەکدا زیاتر لە٣٠ ماشێنی هاووڵاتییانی کورد کە تەنیا رێگای داهاتی ئەو کەسانە بووە، ئاگر تێبەردا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢١ی خەزەڵوەری ١٣٩٣ی هەتاوی، زیاتر لە ٣٠ ماشێنی هاووڵاتییانی کورد لە گوندی شێوەمیر سەر بە ناوچەی میراوای سەردەشت لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئێران ئاگر تێبەردران.

بە وتەی یەکێک لە دانیشتوانی ناوچەی میراوێ ئەو ماشێنانە تەنیا رێگای داهاتی ٣٠ بنەماڵەی کوردی ئەو ناوچەیە بوونە.

دوای ئاگر تێبەردانی ماشێنی هاووڵاتییانی کورد، خەڵکی گوندیشێوەمیر جاددەی سەرەکیی سەردەشت ــ پیرانشاریان بەستووە و ئەوەش بووەتە هۆی تێکهەڵچوونی نێوان هیزەکانی رێژیم و هاووڵاتییانی کورد.

بەستنی جادەی پیرانشارــ سەردەشت لەلایەن دانیشتوانی گوندی شێوەمیر بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە ئاگر تێبەردانی ماشێنی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن هیزەکانی رێژیمەوە رووی داوە و بە وتەی یەکێک لە دانیشتوان، ئەو ناڕەزایەتییە هەتا شەو درێژەی هەبووە.