کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرنەكەوتنی وتووێژەكانی ئالماتی نرخی دۆلاری لە ئێران بەرز كردەوە

22:54 - 18 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: یەك رۆژ دوای كۆتایی پێهاتن بە وتووێژەكانی رێژیمی ئێران و وڵاتانی ئورووپایی لەمەڕ بەرنامەی ناوكیی ئەو رێژیمە و بێ‌ئەنجام بوونی ئەو دانوستانانە، نرخی ئەرزە بیانییەكان لە بازارەكانی تاران چوونە سەری بە خۆیەوە بینی.

نرخی دۆلاری ئەمریكا لە ماوەی یەك رۆژدا ١٥٠ تمەن لە بازارەكانی تاران چوونە سەری بە خۆیەوە بینیوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە رێكەوتی ١٨‌ی خاكەلێوە نرخی یەك دۆلار لە بازارەكانی تاران بە سێ‌هەزار و ٦٥٠تمەن ئالووێری پێكراوە.
هەر لەو پێوەندییەدا نرخی سكەش لە بازارەكانی تاران بەرز بوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە.

نۆهەمین خولی وتووێژەكانی نێوان رێژیمی ئیسلامیی ئێران و گرووپی ١+٥ لە ئاڵماتیی وڵاتی قەزاقستان بێ‌ئەوەی دەستكەوتێكی دیاری كراوی هەبێت، كۆتایی پێهات.

كاترین ئەشتۆن لێپرسراوی سیاسەتی دەرەوەی یەكیەتیی ئورووپا رایگەیاندبوو، وڵاتانی ئورووپایی و ئێران هەڵوێستەكانیان لەمەڕ بەرنامەی ناوكیی زۆر جیاوازە و بەم نزیكانەش ئەو هەڵوێستانە ئاڵوگۆڕییان بەسەردا نایەت.
ئەمە لەحاڵێكدایە جێگری سەرۆك وەزیری رووسیە بەو دانیشتنانە خۆشبین بوو و لەو باوەڕە دابوو كە ئێران و یەكیەتی ئورووپا توانیویانە هەنگاوێك بەرەو پێش هەڵبگرن.