کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەروانێکی پاسدار و چەند ئەندامی دیکەی سپای تێرۆریستی پاسداران ڕێژیم کوژران

20:24 - 28 جۆزەردان 2716

کوردستان میدیا: لە شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ لەگەڵ هێزە داگیرکەرە تێرۆریستییەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیم، سەروانێکی پاسدا و چەند ئەندامی دیکەی ئەو ڕێکخراوە تێرۆریستییەی خەڵکی شاری نەغەدە کوژران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ٦ ئەندامی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران خەڵکی شاری نەغەدە لە هێرش بۆ سەر پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ سزای هێرش بۆ سەر کوردستانیان وەرگرتەوە.

شوناسی یەکێک لە ئەندامانی تێرۆریستی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، سەروان عەبدولواحید حیکمەت خەڵکی شاری نەغەدە ڕاگەیەندراوە.

هەروەها، ڕۆژی پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ٢٧ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە ئەنجامی شەڕ لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هێزەکانی داگیرکەری کوردستان، حاجی سەمەد بۆستانی جێگری فەرماندەی سپای پاسدارنی ڕێژیم لە شاری شنۆ کوژرا.

هەروەها ٤ جاش بە ناوەکانی یوسف ئەحمەدی، مستەفا خالیدی، عوبەید هەرکی و ئەسکەندەر مامەڵ خەڵکی باڵاگیر بە دەستی هێزەکانی پێشمەرگە کوژران.

ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا باس لە ڕێژەی بەرچاوی کوژرا و بریندارانی ڕێژیمی ئێران دەکات.