کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرۆکى ENKS سەردانى سکرتێرى گشتیى حیزبى دێموکراتی کرد

16:33 - 19 جۆزەردان 2716

کوردستان میدیا: ئیبراهیم برۆ، سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریە، سەردانی مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کرد و لەسەر دوایین ئاڵوگۆڕەکانی ناوچە و شەڕ لە سووریە و دۆخی کورد لە کوردستانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات، ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى ١٨ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، ئیبراهیم برۆ سکرتێرى پارتى یەکیەتى کورد لە سووریە، کە سەرۆکى ئێستاى ئەنجومەنى نیشتمانیى کوردى سووریەشە، لە بارەگاى پێوەندییەکانى حیزب لە هەولێر، سەردانى مستەفا هیجرى سکرتێرى گشتىی حیزبى دێموکراتى کوردستانى ئێرانى کرد و لە لایەن مستەفا هیجرییەوە بە گەرمى پێشوازیی لێ‌کرا.

تەوەرى قسە و باسى دوو لایەن تیشک خستنە سەر دوایین ئاڵوگۆڕەکانى ناوچە و هاوکێشە سیاسییەکانى پێوەندیدار بە بارودۆخى سووریە و ڕۆژئاواى کوردستان و جووڵانەوەى کورد لە ئێران و ڕۆڵى مەترسیدارى ڕێژیمى ئێران وەک سەرچاوەى هەموو قەیرانەکانى ناوچەکە بوو، هەروەها پێداگرى لەسەر تەبایى و کارى هاوبەش لە نێوان هێزە سیاسییەکانى هەرکام لە بەشەکانى کوردستان، وەک باشترین بژار بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەى مەترسییەکان و پاراستنى دەسکەوتە نەتەوەییەکان کرا و پشتیوانى و هاوهەڵوێستىی نێوان ENKS و حیزبى دێموکرات بە پێویستییەکى هەنووکەیى و گرینگ زانرا.

15221.JPG