کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرەڕای هەبوونی دۆخی ئەمنیەتیی توندوتۆڵ، جێژنی نەورۆز لە بۆکان بەرز راگیرا

15:30 - 28 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: هاووڵاتییانی بۆکان سەرەڕای ئەمنیەتی بوون و گەشتی گاردی تایبەتیی رێژیم لەناو شاردا، رێوڕەسمی جێژنی نەورۆزیان لە شەقام و گەڕەکەکانی ئەو شارە بەڕێوەبرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، لە کاتێکدا کە هێزە ئەمنیەتییەکان و گاردی تایبەتیی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و دۆخێکی ئەمنیەتییان بەسەر شاری بۆکان زاڵ کردبوو، لاوان و هاووڵاتییانی ئەو شارە لە سێ‌ڕێیانی سەنگینی ئاگرێکی گەورەیان هەڵکرد و رێوڕەسمی جێژنی نەورۆزیان بەڕێوەبرد.
هەوڵ و تەقەلای و هەڕەشەی بنکە و رێکخراوەکانی سەربە رێژیم لە تەواوی شارەکانی کوردستانی ئێران بۆ پێشگری لە بەڕێوەبردنی جێژنی نەورۆز، بێ ئەنجام بوو و کۆمەڵگای کوردستان بە خۆشحاڵییەوە بەرەو پیری جێژنی نەتەوەیی خۆیانەوە چوون.