کوردستان میدیا: بە هاتنی وەرزی زستان و سەرماو سۆڵە، فشاری گاز لە پارێزگاکانی کوردستانی ئێران دابەزیوە و ئەمەش پچڕانی گازی لێکەوتووەتەوە.
ماڵپەڕە نێوخۆیییەکان بڵاویان کردەوە، سەرەڕای ئەوەی کە گازی زۆربەی ناوچەکانی کوردستانی ئێران لەگەڵ دابەزینی فشار بەرەوڕوو بوونەتەوە، بەڵام رێژیمی ئێران لە هەناردەکردنی گاز بۆ وڵاتانی دراوسێ بەردەوامە.
بە دەسپێکی وەرزی زستان و هاتنی سەرما و سۆڵە فشاری گاز لە پارێزگاکانی ئیلام، سنه، کرماشان و ئورمیە دابەزی و کێشەیەک کە هەموو ساڵێک لە وەرزەکانی سەرمادا بەرۆکی هاووڵاتییان دەگرێت.
دابەزینی فشاری گاز و پچڕانی گازی نێو ماڵەکان لە کوردستانی ئێران لە کاتێک دایە کە رێژیمی ئێران لە رۆژێکدا ٢٠ میلیۆن میتری سێجا، گاز هەناردەی وڵاتی تورکیە دەکات.
سەرەڕای پچڕانی گاز لە ماڵەکاندا، زۆربەی یەکە پیشەیییەکانی ئەو پارێزگایانەش لەگەڵ کەمیی پشکی گاز و سووتەمەنی بەرەوڕوو بوونەتەوە.
بەهۆی خەمساردیی بەرپرسانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران ساڵانە و بەتایبەت لە وەرزەکانی سەرمادا هاووڵاتییانی کورد لەگەڵ گرفتی کەمی و پچڕانی گاز بەرەوڕوو دەبنەوە.