![](/weney-mallperr/4702.jpg)
كوردستان میدیا: شاری یاری پاركی دێگولان لەپارێزگای كوردستان بۆتە یەكێك لەپڕۆژە لەبیركراوەكانی ئەو پارێزگایە.
پڕۆژەی شاری یاری دێگولان لەسەر بەڵێنی بەرپرسانی پارێزگای كوردستان دەستی پێكرد و هەنووكە دوای چەند ساڵ، ئەو پڕۆژەیە نەچۆتە بواری جێبەجێكردنەوە.
لەو پێوەندییەدا ماڵپەڕی سام نیوز بڵاوی كردەوە، شارەوانی شاری دێگولان لەهەمبەر ئەو پڕۆژەیە كەمتر خەمە و هەر جارێبەمەبەستی فریو دانی هاووڵاتیان بەشێكی زۆر كەم لەو پڕۆژەیە جێبەجێدەكەن.
سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد، ئێستا لەبەرەبەری هەڵبژاردنەكاندا بەڵێنی ئەوە دراوە كە ئەو پڕۆژەیە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
پڕۆژەیەك كە لەساڵانی پێشووشدا بەڵێنی جێبەجێكردنی درابوو، بەڵام هیچ ئاسەوارێك لەجێبەجێكردنی دیار نیە.
شارستانی دێگولان لە پارێزگای کوردستانە و زیاتر لە ٥٠ هەزار حەشیمەتی لە خۆ گرتووە.
لەلایەكی دیكەوە پڕۆژەی شاڕێیانی سنە ـ هەمەدانیش دوای ١٠ ساڵ هێشتاكە بەنیوە تەواوی ماوەتەوە.
پڕۆژەی شاڕێیانی سنە ـ هەمەدان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵ ١٣٨٢ی هەتاوی و دوای ١٠ ساڵ بە نیوە تەواوی ماوەتەوە.