کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێكی حیزبی دێموكرات سەردانی موحەممەد مەلا كەریم مودەڕیسی كرد

17:11 - 19 جۆزەردان 2716

كوردستان میدیا: لە دیداری شاندێكی حیزبی دێموكراتدا، نووسەری گەورەی كورد موحەممەدی مەلا كەریم ستایشی ڕۆڵ و پێگەی حیزبی دێموكراتی لە هەموو پارچەكانی كوردستاندا كرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى ١٨ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، شاندێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی موحەممەد نەزیف قادری، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە شاری سلێمانی سەردانی كەسایەتیی خۆشناو و نووسەری گەورەی كورد، موحەممەد مەلا عەبدولكەریمی مودەڕەیسیان كرد.

لەو دیدارەدا موحەممەد نەزیف قادری سڵاو و ڕێزی مستەفا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی بە موحەممەدی مەلا كەریم ڕاگەیاند و هیوای تەمەندرێژی و لەشساغیی بۆ بە ئاوات خواست.

لە بەرانبەردا مامۆستا موحەممەدی مەلا كەریمیش سپاسی شاندەكەی حیزبی دێموكرات و بەپەرۆشبوونی مستەفا هیجریی كرد كە بەردەوام بە هەواڵپرسی و سەردان، ئاگاداری دۆخی ژیان و تەندروستیی بەڕێزیان بوونە و ڕایگەیاند: حیزبی دێموكرات حیزبی دۆستە لەمێژینەكانم دوكتور قاسملوو و دوكتور شەرەفكەندییە و جێگە و پێگەی تایبەتییان لای نەتەوەی كورد لە هەموو پارچەكاندا هەیە.

15225.JPG