کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شوڕای نیزامیی حیزبی دێموکرات سەبارەت بە چالاکییەکانی پێشمەرگە لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە

22:17 - 14 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: شوڕای نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە درێژەی بەردەوامیی کار و چالاکییەکانی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لە ناوخۆی کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.


شوڕای نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند کە هێزی پێشمەرگەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە درێژەی چالاکیەکانیاندا کۆبوونەوەیەکی بەرینیان بۆسەیرانچیەکانی دۆڵی هاوشینانی مەهاباد بەڕێوە بردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی شوڕای نیزامیی حیزبی دێموکرات، کۆبوونەوەیەک لە لایەن هێزی پێشمەرگە، کاتژمێر ٤ بۆ ٤:٤٥ خولەکی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۱۳ی پووشپەڕی ۱۳۹٥ی هەتاوی، بەڕێوە چووە.

لەو کۆبوونەوەیەدا، یەکێک لە بەرپرسانی حیزبی دیمۆکرات باسێکی تایبەتی، لە سەرسیاسەتەکانی حیزبی دێموکرت و ڕاسانی حیزبی دیمۆکرات بۆ بەشداران باس کردووە کە بە چەپڵەڕێزانێکی زۆرەوە لە لایەن خەڵکەوە پێشوازی لێکرا.

هەروەها لەو سەیرانگایەدا خەڵکێکی زۆری شارەکانی مەهاباد ، پیرانشار، نەغەدە و شنۆ بەشدار بوون.

هەر لە پێوەندییەدا شوڕای نیزامیی حیزبی دێموکرات بڵاوی کردەووە کە هێزی پێشمەرگەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە درێژەی چالاکیەکانیاندا ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر ٥ بۆ ٦ لە سەر جاددەی پیرانشار ـ مەهاباد ئامادە بوون و وێڕای ڕاگرتنی ئۆتۆمۆبیلێکی زۆری هاوڵاتییان، کۆبوونەوەیەکی بەرینیان بەڕێوە بردووە.

لەو کۆبوونەوەیەدا کە بۆ سەرجەم سەرنشینەکانی ئۆتۆمۆبیلەکان ڕێکخراوە یەکێک لە بەرپرسانی حیزبی باسێکی تایبەتی، لە سەر سیاسەت و هەڵوێستەکانی حیزبی دێمۆکرات و قۆناغی نوێی خەبات و تێکۆشانی حیزبی دێموکرات و پیلانەکانی ڕێژیم پێشکەش کرد کە لەگەڵ پێشوازییەکی بەرچاو و بە چەپلەڕێزانی بەشداران کۆتایی پێهات.